کۆنترین بازاڕی موسڵ تەمەنی 247 ساڵە

964+
كاروان ساڵحی – موسڵ

بازاڕی باب سەرای یەكێكە لە بازاڕە كۆن و مێژوییەكانی شاری موسڵ، مێژووەکەی بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە عوسمانییەکان لە عێراق باڵا دەست بوون.

بازاڕەکە لەساڵی 1776ی زاینی، لە سەر دەستی والی سلێمان پاشا جەلیلی سێیەم دروستكراوە.

باب سەرای دەكەوێـتە بەری راستی موسڵ، كە پێیدەوترێت موسڵی كۆن و لە سەنتەری شارەکەیە.

ئەو بازاڕە لە چەند كۆڵانێك پێكدێت، بەشی زۆریان دوكانی عەتارییە، كە تایبەتە بە فرۆشتنی بهارات، لەگەڵ ئەوەدا دوکانی جل و بەرگی عەرەبی دەفرۆشرێت.

دوكاندارێکی ئەو بازاڕە دەڵێت، دوكانی تێدایە 153 ساڵە دروستكراوە.