
راهێنانی هێزێکی پێشمەرگە
دەرچوانی ئامادەی دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە
وەزارەتی پێشمەرگە داوای ئەفسەر دەكات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆكایەتیی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەی هه‌رێم له بانگه‌وازێكدا وه‌رگرتنی قوتابیان له كۆلیژه سه‌ربازییه‌كانی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی پێشمه‌رگه له فه‌یسبووكی خۆیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویان كرده‌وه، بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران، لە كۆلێژەكانی سەربازی 2ی زاخۆ و 3ی قەڵاچوالان، هەرکەسێک ئارەزوومەندە، دەتوانێت فۆڕمی داواکاری پڕ بکاتەوە بە پێی ئەو مەرج و رێنماییە پێویستانەی دیاریکراون.
هه‌روه‌ها هاتووه، وەرگرتن بۆ هاوڵاتیان و پێشمەرگەیە، بە پێی مەرج و ڕێنماییەکان، داواکاری لە 5.7.2023 وەردەگیرێت لە هەردوو کۆلێژی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان و لە 20.7.2023 كۆتایی دێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له رۆژی 5.7.2023 فۆرمی به‌شداربوون بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئەمانەش مەرجەكانی وەرگرتنن