سیروانی نوێ له‌ هه‌ولێر خۆی ئاماده‌ ده‌كات

‎964+
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر

تیپی لاوانی یانەی سیروانی نوێ، ماوەی سێ رۆژە لە هەولێرن و لە یاریگه‌ی یانەی هەندرێن کەمپێکی مەشق و راهێنانیان کردووەتەوه‌ و خۆیان بۆ خولی كوردستان ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

‎لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا یارییەکی دۆستانەیان لەگەڵ لاوانی هەندرێن کرد و یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات، ئەمڕۆش لە دوایین یارییاندا لە پیرمام بەرامبەر لاوانی پێشمەرگەی هەولێر یاریی دەکەن.

‎سروشت ئەحمەد راهێنەری لاوانی سیروانی نوێ بە تۆڕی 964ی وت: لە کەمپەكه‌دا توانا و ئاستی یاریزانانمان دەردەکەوێت و تاڕادەیەک دەتوانم پێکهاتەیەکی گونجاو بۆ تیپەکەم دابنێم، هه‌روه‌ها ده‌توانین ئامادەبین بۆ خولی نایابی لاوانی کوردستان”.
بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوو خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام هێشتا كاتی دیاریكراو بۆ خوله‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا