ئاسایش سێ دزی محاویله‌ی له‌ بەردەڕەش دەستگیر کرد

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت، ئاسایشی قه‌زاى به‌رده‌ڕش چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌ و ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ محاویله‌دزه‌كانى ئه‌و سنووره‌ن، كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.

بە پێی قسه‌ى سەرچاوەیەکی ئەمنی، كه‌ بۆ 964 ئاشکرای کردووه‌، ئەمڕۆ لە لایەن ئاسایشی قەزای بەردەڕەش سێ کەس دەستگیرکراون، کە چەند مانگێکه‌ كارى دزینى محاویلەی کارەبای ئه‌و بیره‌ ئاوانه‌یان کردووه‌، كه‌ جوتیاره‌كان خاوه‌ندارێتى ده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی “ئەم کەسانە بۆ ماوەیەکی زۆرە لەم سنوورە دزی دەکەن و ژمارەیان زیاترە له‌وانه‌ى ئێستا گیراون”.

پێشتریش 964 له‌ رۆژى 25.1.2023 هەواڵێکی لە باره‌ى گوندی کەونەباک بڵاوكردبووه‌وه‌، كه‌ دوو محاویلەی بیری جوتیاران دزرابوو.

ئه‌وكات یه‌كێك له‌و جوتیارانه‌ به‌ 964ـى وتبوو “ئەمە گرووپێکن و بۆ ماوەی چوار ساڵە بە بەردەوامی لەم سنوورەدا دزی دەکەن و تا ئێستا دەستگیر نەکراون”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن