تۆمەتباری سەرەکیی ئاگرەکەی شارباژێڕ دەستگیر کرا
964+
دیلان محەمەد جەزا
کەسێک بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکەی سنووری شارباژێڕ دەستگیرکرا، کە به تۆمهتباری سهرهكی دادهنرێت و بووە هۆی سووتانی زیاتر لە هەزار دۆنم زەویی 14 گوندی ناوچەکە، سێ كهسی دیكهش به ههمان تۆمهت دهستگیر كرابوون.
ئەو کەسەی ئهمڕۆ چوارشهممه دەستگیرکراوە، خەڵکی ناوچەی شارباژێڕە و ئێستا دەستبەسەرە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
دوێنێش پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی سێ کەسی دەستگیر کرد، کە گومانیان هەیە ئاگرەکە بە ئەنقەسەت کرابێتەوە.
موقەدەم کارزان نورەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە 964 راگەیاند، دوێنێ ناو و ناونیشانی کەسی تۆمەتباریان دەستکەوتووە و ئەمڕۆ دەستگیرکرا و برایە بەردەم دادوەر.
بە قسەی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بێت، رۆژانە نزیکەی پێنج کەس سەردانیان دەکەن و سکاڵایان هەیە، بە هۆی زیاندمەندبوونیان لە ئاگرەکە، تا ئێستا نزیکەی 20 کەس سکاڵایان تۆمار کردووە.
ئاگرەکەی شارباژێر دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە دروست بوو، دوای نزیکەی 36 کاتژمێر کۆنتڕۆڵ کرا.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، بە هۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی پاوان و رەز و باخ و دەغڵودانی جوتیارانیش سووتاون، ئێستا سەرقاڵی دیاریکردنی زیانەکانیشین.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق