ئەوقافی سلێمانی: قوربانی لە رێگەی سەربڕینخانەی فەرمیەوە بکەن
964+
دیلان محەمەد جەزا
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی ئاگاداری وتاربێژانی مزگەوتەکانیان کردووەتەوە، رۆژی هەینی ئاگاداری ھاوڵاتیان بکەنەوە تەنیا قوربانی لە رێگەی سەربڕینخانەی فەرمیەوە بکەن.
“نابێت ئاژەڵی نەخۆش بکرێتە قوربانی” ئەوە قسەی ئەوقافی سلێمانییە و دەڵێت: لە فەرمودەی پێغەمبەری ئیسلامدا ھاتووە، ئاژەڵێک دەکرێت بە قوربانی نەخۆش نەبێت و ساغ بێت.
سبەی چوارشەممە 21.6.2023، زیاتر لە 70 مامۆستای ئاینی دیدارێکیان دەبێت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لەبارەی سەربڕینی ئاژەڵ، دەیانەوێت لە وتاری ئەم هەینیەدا هاوڵاتیان هۆشیار بکەنەوە.
حاجی ئاکۆ حەسەن، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە 964 راگەیاند، لەکاتی هاتنە پێشەوەی نەخۆشییەکی وەک پەتای خوێنبەربوون، مامۆستایانی ئاینی ئاماژەی پێدەکەن و ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەنەوە، بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق