بەهاکەی 107 ملیۆن دۆلارە
عێراق زۆرترین کاغەز، تەختە و کەلوپەلی ناوماڵی لە تورکیا کڕیوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
تەنیا لە یەک مانگدا عێراق بە بەهای 107 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی ناوماڵ و کاغەز و تەختەی لە تورکیاوە هاوردەکردووە و لەو رووەوە پلەی یەکەمی گرتووە.
رۆژی یەکشەممە، ئاژانسی فەرمی حکومەتی تورکیا، “ئەنادۆڵ” رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا بەهای هەناردەکردنی تورکیا لە هەر سێ کەرتی پێداویستی ناوماڵ و کاغەز و تەختە، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 731 ملیۆن دۆلار.
بە پێی داتاکانی ئاژانسەکە، بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی رابردوودا، ئەمساڵ هەناردەکردنی ئەو کاڵا و پێداویستیانە بە رێژەی 19.1٪ زیادیکردووە.
بەریتانیا بە بەهای 36 ملیۆن دۆلار پلەی دووەم و ئیسرائیل بە بەهای 35 ملیۆن دۆلار بە پلەی سێیەم دێن لە هاوردەکردنى کاڵاى تورکى بۆ وڵاتەکانیان.
ئاژانسەکە لە زاری ئەرکان ئۆزکان سەرۆکی یەکێتیی هەناردەکارانی کەرتی کاڵای ناوماڵ و کاغەز و تەختە لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند، پێشبینی دەکەن هەناردەکردن لەو سێ کەرتەدا لەم ساڵ بگاتە 10 ملیار دۆلار.