964 بە ئەمانەتەوە كاری كردووە
پڕۆژەی ئاوی شارەزوور پاكدەكرێتەوە و رێگرییش لە تیمی 964 كرا
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
ئەمڕۆ كارەكانی پاككردنەوەی سەرچاوەی ئاوی بێستانسوور لە شارەزوور دەستیپێكرد، پەیامنێری 964یش چووبوو رووماڵی بكات، كەچی رێگرییان لێكردووە.
فەرمانگەی ئاوی شارەزوور سەرجەم گەڕەکەکانی سنووری شارۆچکەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، دابەشکردنی ئاو دوادەکەوێت، پڕۆژەكە پێشتر جێی گلەیی هاوڵاتیان بووە و ئاوەكە پیس بووە، بۆیە دواجار بڕیاردرا پاك بكرێتەوە، 964یش بەردەوام گلەیی هاوڵاتیان و هەروەها لێدوانی بەرپرسانی پەیوەندیداریشی بە ئەمانەتەوە گواستووەتەوە، بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكە و گرنگیدان بە تەندروستی هاوڵاتیان، كە ناكرێت ئەو ئاوە بەو پیسییەوە بە خەڵك بدرێت، كەچی ئەمڕۆ كاتێك ئەمڕۆ تیمی 964 بۆ رووماڵی كارەكانی پاككردنەوەی سەرچاوەكە چوونەتە ئەوێ، لە لایەن فەرمانگەی ئاو و هێزە ئەمنییەكان رێگرییان لێكراوە و هیچ بەرپرسێكیش ئامادە نەبوو لێدوان بدات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاوی بێستانسوور
تیمەکانی رێگەوبان خەریکی خوێڕشتنن و پێشبینی دەکرێت تا نیوەڕۆ رێگەکە بکرێتەوە
بەفر هاتوچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی پەکخستووە
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت سێیەم بوو
لە شارەزوور پاڵەوانێتی کوردستان بۆ هێزی لەش بەڕێوەچوو
گەنجێکی دەستپاک لە شارەزوور
چوار ملیۆن دیناری دۆزییەوە و رادەستی خاوەنەكەی كردەوە
لە شارەزوور