لە سنوری پارێزگای کەرکوک

بۆمبی چێندراو پۆلیسێکی فیدراڵی بە سەختی بریندارکرد

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە سنوری پارێزگای کەرکوک بۆمبێکی چێندراو بە پۆلیسی فیدراڵی عێراق تەقیوەتەوە و ئەفسەرێکی پۆلیس بە سەختی برینداربووە.

تەقینەوەکە بە دروستی لە ناوچەی زغەیتون کە دەکەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی ریاز و وناحیەی رەشاد روویداوە.

ناوچەی زغەیتون دەکەوێتە باشوری روژهەڵاتی شاری کەرکوک، ناوچەیەکی چڕی قەمیشەڵانە چەندین جار هێزە عیراقییەکان هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان تێدا ئەنجامداوە، دەیان مۆڵگەی چەکدارانی داعشیان تیادا خاپوورکردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت لە پۆلیسی فیدڕاڵی بە 964ـی وت، مەفرەزەیەکی چاودێری سەر بە فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی لە کاتی ئەرکی خۆیاندا بۆمبەکەیان پێدا تەقیوەتەوە.

پۆلیسەکە ناوی عەلی ئەکبەر عەباسە و دەستبەجێ قاچێکی لەدەستداوە و رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوک کراوە.