لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی ئاگرکەوتووەتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئاگر لە پووشوپەڵاشی دەوروبەری گەڕەکی کازیوەی سلێمانی کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی خەریکی کۆنترۆڵکردنین.
ئاگرەکە چەند کاتژمێرێکە بەردەوامە.
دووکەڵەکە دەچێت بەسەر بەشێک لە ماڵەکانی گەڕەکەکە.
بە قسەی بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ 964، چەند هاوڵاتیەک ئاگرەکەیان کردووەتەوە.
بەرگری شارستانی دەڵێت، مەترسی لەسەر گەڕەکەکە نییە و بەزووی کۆنترۆڵی دەکەن.