رۆناڵدۆ و جۆرجینا و جۆنیۆر. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
رۆناڵدۆ و جۆرجینا له‌سه‌ر جیابوونه‌وه رێككه‌وتوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
په‌یوه‌ندیی نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینیای ده‌زگیرانی، جارێكی دیكه بووه بابه‌تی میدیا، دوای ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر هه‌بوو گوایه جیاده‌بنه‌وه.
میدیای پۆرتوگالی ئاشكرایان كردووه، رۆناڵدۆ له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی جۆرجینا له سعوودیه ناڕازییه، كه هه‌ر خه‌ریكی بازاڕ و پاره خه‌رجكردنه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، رۆناڵدۆ و جۆرجینا رێككه‌وتنیان كردووه، كه ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه، پێویسته رۆناڵدۆ خانووێكی گه‌وره به جۆرجینا بدات، هه‌روه‌ها هه‌تا له دنیاش بێت، پێویسته مانگانه 100 هه‌زار دۆلاری وه‌ك خه‌رجی پێبدات.
رۆناڵدۆ جگه له سێ منداڵ، كه دایكه‌كانیان دیارنین، دوو منداڵی دووانه‌شی له جۆرجینا هه‌یه، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه.