دزی له ماڵه‌كه‌ی كرا و مۆندیالی جێهێشت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ره‌حیم سێرلینگ هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، تیپی وڵاته‌كه‌ی له قه‌ته‌ڕ جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه له‌نده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی دزی له ماڵه‌كه‌ی كرا.
ستێرلینگ شه‌وی رابردوو به‌شداریی یاریی تیپی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌نیگال نه‌كرد له قۆناغی شازده‌ی مۆندیال.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشكرای كرد، شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو چه‌ند دزێك چوونه‌ته سه‌ر ماڵی ره‌حیم ستێرلینگی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، یاریزانه‌كه‌ش دوێنێ به په‌له گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌نده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی بێت.
ئینگلته‌را شه‌وی رابردوو به ٣-٠ گۆڵ له سەنیگالی بردەوە و گەیشتە قۆناغی هه‌شتی مۆندیال، به‌ڵام ستێرلینگ به‌شداریی یارییه‌كه‌ی نه‌كرد.
گاریس ساوسگەیت، راهێنەری ئینگلته‌را رایگه‌یاند، ئەو دۆخەی ستێرلینگ تووشی بووە، یارمەتیدەر نەبووە بۆ ئەوەی خۆی بۆ یارییەکەی سەنیگال ئامادە بکات، بەڵام ئاماژەی بەوەش دا، ئەم حاڵەتە لەناکاوه کاریگەری لەسەر پێکهاتەی سەرەکیی تیپه‌كه‌ی نەبووە.
ساوسگەیت باسی ئه‌وه‌ی كردووه، تا ئێستا ڕوون نییە ستێرلینگ دەگەڕێتەوە بۆ قەتەڕ پێش ئەوەی له قۆناغی هه‌شت رووبەڕووی فەڕەنسا ببنه‌وه، كه شەممەی داهاتوو یاریی ده‌كه‌ن.