مەشقەکانی هەڵبژاردەی فەڵەستین لە بەغدا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
سبه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا له عێراق ده‌ستپێده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سبه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا له تۆپی پێ، بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپی له عێراق ده‌ستپێده‌كات، كه بۆ تیپه‌كانی ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵانه.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا 12 هه‌ڵبژارده به‌شدارن، كه به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون.
یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له یاریگه‌كانی مه‌دینه له به‌غدا و كه‌ربه‌لا دێنه ئه‌نجامدان.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تیپه‌كانی ئوردن، ئیمارات و عێراق له خۆده‌گرێ، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م فه‌ڵه‌ستین و ئێران و سووریا، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م تیپه‌كانی یه‌مه‌ن، لوبنان و عومان له‌خۆده‌گرێت.
سبه‌ی كاتژمێر 06:30 به یاریی نێوان عومان و لوبنان پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌ستپێده‌كات.