دیمه‌نێك له باركردنى "كا" .... وێنه: سۆسیال میدیا
ئه‌مساڵ نرخی “كا” سێ‌قات دابه‌زیوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كافرۆشێكی ده‌شتى بیتوێن ده‌ڵێت، به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى پار، ئه‌مساڵ نرخی “كا” سێ‌قات دابه‌زیوه، هۆكارى زۆربوونى كاش بۆ زۆرى رێژه‌ى بارانبارین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
گۆران محه‌مه‌د میراوده‌لى، خاوه‌ن كۆگایه‌كى كافرۆشییه له بیتوێن، به 964ـى وت “نرخی كا ئه‌مساڵ زۆر دابه‌زیوه، دوو فه‌رده كا به سێ هه‌زار دینار ده‌فرۆشین، له‌كاتێكدا ساڵى پار نرخى دوو فه‌رده به نۆ هه‌زار بووه”.
ئەمساڵ دوو فەردە كا بە سێ هەزار دینارە و پار ساڵ دوو فەردە بە نۆ هەزار بوو
پاشماوەی گەنم و جۆ و دەغڵودان و پوش و پەڵاشی دەشتەكان كۆدەكرێتەوە، لەرێگەی ئامێرێكەوە پێی دەڵێن هەباشە ورد دەكرێت و دەكوترێت بەمە دەڵێن كا.
هه‌ر فه‌رده‌یه‌ك كا قورساییه‌كه‌ى 15 كیلۆگرامه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، زۆربوونى كاى ئه‌مساڵ بۆ زۆرى رێژه‌ى بارانبارین ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌شڵێت “هه‌رچه‌نده ساڵى پار نرخه‌كه‌ی گران بوو، به‌ڵام ره‌واجى زیاتر له‌سه‌ر بوو”.
باسی له‌وه‌شكرد، كڕیاره‌كانیان زیاتر له سنوورى پارێزگاى دهۆك و ئیداره‌ى سۆرانه.