زەرەری زۆریان داوە

شارەوانیی دینارتە 26 مانگای دەستبەسەر كرد

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لەبەر ئەوەی ژینگەیان تێكدابوو، گوڵ و نەمامەكانیان خواردبوو، شارەوانی دینارتە 26مانگای دەستگیر كرد.

مانگاكان چوونەتە ناو باخچەكانەوە، هەر لە كۆڵانەكانەوە پێدا هاتوون و بە هەر نەمام و گوڵ و دارێك گەیشتوون خواردوویانە و سەروپەلیان شكاندوون، هەندێكیشیان بە تەواوەتی بێسەروبەركراون.

شارەوانیی دینارتە بۆی هەیە، هەر ئاژەڵێك بچێتە شوێنە گشتییەكان و زەرەر و زیانی هەبێت، بە رێنمایی ژمارە 27ی كاری شارەوانی بۆ ئاژەڵە بەرەڵاكان دەستگیریان بكات.

سەرەتا تەنها 15 مانگا دەستگیركرابوون، دواتر شارەوانی مانگای زیاتری دەستگیركرد و ئێستاش 26 مانگا دەستگیركراون.

نەعمان سەلیم، بەڕێوبەری شارەوانیی دینارتە بە964ی وت، تا 24 كاتژمێری دیکە خاوەنەكانیان نەیەن بۆ ئاژەڵەكانیان، دەیانگوازنەوە بۆ شوێنێكی دوور و نادیار.

ئاژەڵەكان كراونەتە كەلاوەیەكەوە، هەموویان مانگای پێگەیشوون، ژمارەیان 15 مانگایە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد