لە سەنگەسەر

ئاگر 650 دۆنم لە دەغڵودانی جووتیارانی سوتاند

+964
ژێوار خدر – راپەڕین

کەمێک بەر لە ئێستا لە بانووەقەلی نزیکی ناحیەی سەنگەسەر ئاگرێکی زۆر لە دەغڵودانی جووتیارانی ناوچەکە کەوتەوە و لەلایەن بەرگریی شارستانی راپەڕینەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

عەلی قادر وتەبێژی بەرگریی شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، کاتژمێر 2:15 خولەک ئاگادارکرانەوە لە بوونی ئاگرێک لە بانووەقەلی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، بەهۆی (با)وە ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و بە پێی

300 دۆنم گەنم و 350 دۆنم پوش و پەڵاشی جوتیاران سوتا، زیانی گەنمەكە نزیكەی 300 ملیۆن دۆنیارە.

وتیشی، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و نازانین هۆکاری ئاگرەکەش چی بووە.

زیانەکانی ئاگرەکەی ئەمڕۆی (بانوەقەل)ی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا