48 ساڵە جلی کوردی بۆ رۆژهەڵات دەدورێت
964+
مەجید بتوێنی
وەستا عەبدوڵاپور پاراستنی جلی کوردی وەک بەشێک لە کولتور هاوشێوەی نوێژ و رۆژوو بە فەرز دەزانێت.
عەبدوڵاپور، تەمەن 66 ساڵان ماوەی 48 ساڵە لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان کاری بەرگدووریی دەکات و کۆنترین وەستایە لەو شارە بە قسەی خۆی.
رانک و چۆغە و مرادخانی کۆنترین مۆدێلی ناوچەکەن و تائێستاش خەڵکی دەیپۆشێت.
دوای دابڕانی لە قوتابخانە هەر لە تەمەنی نەوجەوانیەوە خۆی فێری کاری بەرگدووری کردووە.
تا ئێستا 35 کەس لەسەر دەستی ئەو فێری پیشەی بەرگدوورین بوون.
سەرەتا بە مەکینەی سەرەتایی کاری کردووە، بە قاچ هەڵیسوڕاندووە و مەکینەی کارەبای نەبووە.
عەبدوڵاپور دەڵێت، “رەنگ و مۆدێلەکانی جلی کوردی زۆر گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە بەراورد بە 50 ساڵی رابردوو”.
مۆدێلی دوورینی جلی کوردی “کاک مەسعودی” لە رۆژهەڵات خواستی زۆری لەسەرە، خەڵکی لە مۆدەکاندا تەقلیدی کەسایەتی سیاسی و هونەرییەکان دەکەنەوە.