"دەنگۆی بێ بنەما"

تەندروستی کەرکوک رەتیدەکاتەوە کەس لە شارەکەی تووشی ئیبۆلا بووبێت

964+
کاروان ساڵحی

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رەتیدەکاتەوە لە شارەکەی هیچ کەسێک بە ڤایرۆسی ئیبۆلا گیانی لەدەستدابێت.

رۆژانی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەوە گوایە هاوڵاتیەک لە شاری کەرکوک بەو ڤایرۆسە گیانی لەدەستداوە.

964 بۆ سۆراغی ئەم بابەتە، پەیوەندی کرد بە دکتۆر زیاد خەڵەف جبوری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، ئەو وتی، “ئەوانە دەنگۆی بێ بنەمان”.

دەنگۆکە وا هاتبوو، گوایە ژمارەیەک کەسی دیکەش هەر لە کەرکوک تووشی ڤایرۆسی ئیبۆلا بوون کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

دکتۆر زیاد وتی، “تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ئیبۆلا لە کەرکوک تۆمارنەکراوە”.

داوایشی کرد، راگەیاندنەکان “بە ئەمانەتەوە” زانیارییەکان بگوازنەوە و بگەڕێنەوە بۆ لایەنە فەرمییەکان.

964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی ساغیان دەکاتەوە.