کۆمسیۆنی عێراق: ئامادەین یارمەتی کوردستان بدەین بۆ هەڵبژاردن
964+
فەرمان سادق
دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان داوای لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کرد بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی عێراق دەڵێت: ئامادەین یارمەتی کوردستان بدەین.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند کە ئامادەیە یارمەتی هەرێمی کوردستان بدات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئەو قسەیەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن راگەیەندراوی کۆمسیۆنەکەیە، دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی کۆمسیۆن لەگەڵ شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی فەوزی حەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن کۆبوونەوە.
دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارنی عێراق رایگەیاند کە ئامادەن هەموو هاوکارییەکی هەرێمی کورستان بکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرکەوتووانە و شەفافانە.