دانەوێڵە، شیرەمەنی و شوتی زۆرە

کەس لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی کۆیە ناپرسێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لەگەڵ ئەوەی کۆیە بەرهەمێکی زۆری دانەوێڵە و شیرەمەنی و شوتی هەیە، بەڵام کەس لێیان ناپرسێت و ساغنابنەوە.

قەزای کۆیە، کە پێنج ناحیەی لەسەرە، نزیکەی 300 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە و نزیکەی 200 هەزار سەرمەڕ بەخێودەکرێت.

کێشەی ئێستای جوتیاران و کشتوکاڵی شارەکە ساغنەکردنەوەی بەرهەمەکانیانە.

یوسف سەلیم، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کۆیە بە 964ی وت، لە شوتی و دانەوێڵە و شیرەمەنیدا پێویستییەکانی هەولێر و سلێمانی و راپەڕین پڕدەکەینەوە.

بە وتەی ناوبراو چەندان جار داوای دروستکردنی کارگەیان کردووە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران، بەڵام تا ئێستا دروستنەکراوە، “ئەگەر ئەوەش نەکرێت پێویستە بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانمان بدۆزرێتەوە”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد