دیمهنێكى قایمقامی رواندز له‌ناو شوێنى چاككردنهىوهى ترومپاكان... وێنه راگه‌یاندنى قایمقامییه‌ت
خه‌ریكه رواندز خه‌مى كه‌مئاوى نامێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى رواندز، سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ى كرد كه كارى چاككردنه‌وه‌ى ترومپاكانى پڕۆژه‌ى ئاوى بێخاڵ – رواندزى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌ڵێت، ره‌زامه‌ندی بۆ كڕینى ترومپاى نوێش وه‌رگیراوه.
ماوه‌یه‌كه كێشه‌ى كه‌مى ئاو، رووى له به‌شێكی گه‌ڕه‌كه‌كانى قه‌زاى رواندز كردووه، هۆكاره‌كه‌ش له‌كاركه‌وتنى چه‌ند ترومپایه‌كى پڕۆژه‌ى ئاوى بێخاڵ – رواندز بووه، كه نه‌توانراوه وه‌ك پێویست ئاو به ته‌واوى هاوبه‌شه‌كانى بدرێت.
قایمقامییه‌تى رواندز بڵاویكردووه‌ته‌وه، کە هەوڵەکانی ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى ئه‌و قه‌زایه بەردەوامه، بۆ هەرچی زووە ترومپاکان چاکبکرێنەوە، وتوشییه‌تى “سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانى بۆ کڕینی ترومپاى نوێ وەرگرتووە”.
ئه‌حمه‌د قادر روونیكردووه‌ته‌وه، بە کڕینی ترومپای نوێ و کوالێتی بەرز، بە شێوەی بنەڕەتی بۆ ماوەیەکی درێژ گرفتی لەکارکەوتنی ترومپاکان چارەسەر دەبێت.
باسی له پڕۆژەی ئاوی “مێگر”یش كردووه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى رواندزه و ئێستا لە جێبەجێکردندایە، ده‌ڵێت، “بە تەواوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه ئاوێکی زیاتر دەگه‌یه‌ندرێتە خەزانەی سەرەکی، بە فیڕۆدانیش کەمدەکاتەوە”.