غەواسی ئازادت بیستووە؟

ئەمانە پێنج لە مەترسیدارترین وەرزشەکانن لە جیهاندا

964+
ژووری هەواڵ

لەم پرۆگرامەدا، ئاوات باسی پێنج مەترسیدارترین وەرزشی جیهانتان بۆ دەکات.

Free Diving
هەر چەندە چوونە قوڵایی دەریا و زەریاکان بە ئامێری هەناسەدانیشەوە بە یەکێک لە مەترسیدارترین وەرزشەکان دادەنرێت، بەڵام غەواسی ئازاد زۆر مەترسیدارترە.

ئەم وەرزشە واتای غەواسکردنە تا دەتوانرێت بە قووڵی بەبێ بەکارهێنانی هیچ ئامێرێکی هەناسەدان و غازی وەک ئەوانەی لە غەواسدا بەکاردەهێنرێن لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2011، 417 رووداوی غەواس بە ئازادی تۆمارکراون، کە 308 رووداویان کوشندە بوون.

Wingsuit Flying
فڕینی جلوبەرگی باڵ وەرزشێکی توندە کە تێیدا فڕۆکەوانەکان جەمپسوتێکی تایبەت بەکاردەهێنن کە رێگەیان پێدەدات بەرزبوونەوەی زیاتر بەدەستبهێنن و بە شێوەیەکی ئاسۆیی بە هەوادا بخلیسکێن دوای بازدان لە بەرزاییدا رێژەی دابەزین نزیکەی 80% کەمترە لە چاو پەڕەشوتێکی ئاسایی. ئەمەش دەبێتە هۆی فڕینێکی دوور و درێژتر، بەڵام هەندێکجار، ئەم ئەرکە بوێرانە شکست دەهێنن وەرزشوانان بەرە و مردن دەبەن . لە ساڵی 2022ـەوەوە تا ئێستا زیاتر لە 200 حاڵەتی مردن تۆمارکراوە.

Free Solo Rock Climbing
واتە سەرکەوتنی ئازاد بۆ سەر بەرد و بەرزایی بە بێ هیچ کەرەستەیەکی پارێزەر و سەلامەتی
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە جگە لە پێڵاوێکی شاخەوانی لە کاتی سەرکەوتندا هیچ ئامێرێکی سەرکەوتن بەکارناهێنرێت.

بەبێ پەت، چەقۆ یان هەر ئامێرێکی تر سەردەکەون، هەر هەڵەیەک کە شاخەوان دەیکات، دەبێتە هۆی مردن یان لە باشترین حاڵەتدا برینداربوونی سەخت کە مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.

ئەو شاخەوانەنانەی کە هەوڵی سۆڵۆی ئازاد دەدەن بە تەواوی پشت بە تواناکانی خۆیان دەبەستن.

یەکێک لەو کارە سەرەکییانەی کە ئەنجامی دەدەن، سادەیی و تەرکیزێکی چڕ و پڕە، وەکو مێدیتەیشن بیری لێبکەوە، بەڵام جۆرێکی زۆر زۆر مەترسیدار لە مێدیتەیشن.

High Altitude Mountaineering
واتە شاخەوانی لوتکە زۆر بەرزەکان، لە پلەی دووەمدا دێت لە لیستی پێنج مەترسیدارترین وەرزشی جیهان.

تا ئێستا تەنیا لەسەر ئێڤرێست زیاتر لە 300 حاڵەتی مردن تۆمارکراوە. لە دوای یەکەم هەوڵی سەرکەوتن لە ساڵی 1922وە
ئەو مەترسییانەی کە رووبەڕووی ئەو وەرزشوانانە دەبێتەوە لە لوتکە بەرزەکاندا زۆرترینیان پەیوەندییان بە کەمی ئۆکسجین هەیە.

ئەگەر کەسێک بهێنیت و بیخەیتە سەرووی هەشت هەزار مەتر (26 هەزار پێ) ئەوا لە کەمتر لە دوو خولەکدا بەهۆی کەمی ئاستی ئۆکسجین دەمرێت.

وە پاشان بەفربارین و کەوتنە خوارەوە و درز و داڕمانی سەهۆڵ و بەستەڵەک و حاڵەتە جیاوازەکانی تری کەشوهەوا.

B.A.S.E. Jumping
ئەگەر بیری لێبکەیتەوە، هەر لە سەرەتاوە تا رادەیەک روونە کە چانسی مانەوەت زۆر نییە لە کاتی بازدان لە سەر شاخێک یان لوتکەی بینایەکی بەرز. ئەم وەرزشە سەرنجی زۆرکەسی راکێشاوە لە سەرانسەری جیهان.

لە کورتترین ماوەدا زۆرترین قوربانی هەبووە لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ساڵێک لیستی قوربانیەکان زیاتر و زیاتر دەبێت
خراپترین ساڵی 2016 بوو کە 37 کەس بەم وەرزشە گیانیان لەدەستداوە.

دواتر ساڵی 2018 بووە کە 32 کەس گیانیان لەدەستداوە.