“ئاماژە” دەیەوێت ببێتە چاوساغی نابیستان
964+
شیراز عەبدوڵا -هەولێر
گڕوپێک لە کچان و کوڕانی هەڵەبجە و سلێمانی بۆ یەکەمجار ئەپڵیکەیشنێکیان بۆ کەسانی نابییست دروستکردووە کە هەر وشەیەک بیانەوێت دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکە ماناکەی بزانن.
شایی هێرش، ئەندامی گڕوپەکە لەسەر ئەپلیکەشنی (ئاماژە) قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت: ئەپلیکەیشنەکە بە هەردوو دیالێکتی سۆرانی و کرمانجی، هەروەها زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بەردەست دەبێت.
دەشڵێت: داوای وەرگرتنی رەزامەندی (IOS)ـمان کردووە، بۆ ئەوەی بە فەرمی ئەپلیکەیشنەکە بەردەست بێت.