خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هۆکار بوون

کۆڵانێک لە خەلیفان قیرتاو کرا

964+

ئاکام غەفور – خەلیفان

گەڕەکی خەلیفانی نوێ لە خەلیفان قیرتاو کرا، ئەوەش دوای داواکاری 12 ماڵی گەڕەکەکە، کە خاوەن پێداویستی تایبەتن.

پڕۆژەکە قیرتاوکردنی کۆڵانێکی 15 مەترییە و رووبەری 2400 مەتر دووجایە.

ئەرسەلان ئالانی، کە خاوەن پێداویستییەکی تایبەتە و ماڵی لەو گەڕەکەیە بە 964ی وت، “وەک رێزگرتنێک لە ئێمە دوای قیرتاوکردنەکەمان لە ئیدارەی سۆران کرد و ئەوانیش  کۆڵانەکەیان بۆ قیرتاو کردین”.

لە کۆتایی ساڵی رابردوو شارەوانی خەلیفان بڕیاری قیرتاوکردنی بۆ بەشێک لە کۆڵانەکانی خەلیفان دەرکرد. 

“دوای داواکاری ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە سەردانی کۆڵانەکەمان کرد و بڕیاری قیرتاوکردنی دەرکرا”، ئەوە وتەی هەژار حەکیم، بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە بۆ 964.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد