کێشانەکردنی بوتڵێکی غاز لەلایەن لیژنەی سوتەمەنییەوە.وێنە: قایمقامیەتی دەربەندیخان
نابێت لە 28 کیلۆ کەمتر بێت
پشکنین بۆ بوتڵی غازی ماڵان دەکرێت
964+
توانا نەقی
لە قەزای دەربەندیخان لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەت پشکنین بۆ کارەگەکانی غازی ماڵان بریکارەکان دەکەن لە رووی کێش و دابەشکرنیان بەسەر بریکارەکاندا.
لیژنەکە بە قەپان یەکە یەکە یەکە بوتڵی غازەکان دەکێشن و دەبێت لەو بڕەی کە دیاری کراوە کەمتری تێدا نەبێت.
هەروەها ئەو لیژنەیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ هەر کێشەیەک و سکاڵایەک لەسەر بریکارەکان و کارگەکانی غاز دەتوانن پەیوەندی بە لیژنەکەوە بکەن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکەن.
سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ی وت، هاوڵاتییان چەندین جار سکاڵا دەکەن لەسەر ئەوەی غازەکانیان کەمی تێدایە یان زوو تەواو دەبێت لەسەر ئەو بنەمایە لیژەکانیان راسپاردووە بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە بکەن.
ئارام دارا، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی دەربەندیخان بە 964ی وت، بەدواداچوونەکانیان دەستپێکردووە و ئامڕۆ لە ناو ئۆتۆمبێلی بریکارەکاندا چەندین پشکنینیان ئەنجامداوە بۆ بوتڵی غاز هەروەها لە کارگەکانیشدا.
وتیشی، بوتڵێکی گاز بە بەتاڵی دەبێت 16 کیلۆ و بە پڕی دەبێت 28 کیلۆ بێت واتە هەر بتڵێک دەبێت 12 کیلۆ غازی تێبکرێت.
ئەگەر لەو بڕە غازە کەمتر باکار بهێنن سزا دەدرێن و سزاکەش غەرامەکردنە لە 15 هەزارەوە بۆ 500 هەزار دینار، ئارام دارا وای وت.