هەواڵ
لە سەیدسادق شەڕ روویدا و كەسێك بریندار بوو
+964
محەمەد عومەر
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە ناو بازاڕی سەیدسادق شەڕ روویدا و بەهۆیەوە هاوڵاتیەك برینداربوو.
هاوڵاتیەكە پیشەی پۆلیسە لە كاتی ئەركدا نەبووە، حەوت چەقۆ بەرپشتی كەوتووە لە شەڕەكەدا و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت لەسەید سادق كراوە.
د یوسف علی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق بە 964ـی راگەیاند, بریندارەکە پاش ئەوەی کە گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان فریاگوزاری سەرەتاییمان بۆکرد کە شوێنی هەندێ لە چەقۆکان زۆر قوڵ بوون سەرجەمیان بەر پشتی کەوتبوو، بە مەبەستی چارەسەری تەواوەتی رەوانەی سلێمانی كراوە.
شایەتحاڵێك لەشوێنی رووداوەكە بە964ی وت، پۆلیس كەسێكی دەستگیركردووە، شەڕەكە كۆتایی هات و ئەو كەسەی دەستگیركرا ئەو كەسەبوو كە چەقۆی وەشاندووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی