منداڵێک کەوتە ناو مەنجەڵی شلە و بە سووتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە

964+

فەرمان سادق

کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی تەقتەق، منداڵێک دەکەوێتە ناو مەنجەڵی شلە و بەشێک لە جەستەی دەسووتێت و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی رۆژاوای هەولێر کراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە 964 لە سەرچاوەیەكی تەندروستی نەخۆشخانەی تەقتەق وەریگرتووە، نێوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.6.2023، منداڵێك لە گوندێكی ناحیەی تەقتەق لەناو ماڵەكەی خۆیدا دەكەوێتە ناو مەنجەڵی شلە و بەهۆیەوە زۆربەی جەستەی دەسوتێت. بەهۆی سەختی سووتاوییەكەی، لە نەخۆشخانەی تەقتەقەوە دەگوازرێتەوە هەولێر و ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژاوای هەولێر لەژێر چاودێریدایە.

منداڵەكە ناوی (ر. ر.) تەمەنی چوار ساڵە، دانیشتووی گوندی مەلازیادە لە سنووری ناحیەی تەقتەق.