تیمە میسریەکە لە دەڤەری راپەرینە
964+
مەجید بتوێنی
دوای پیرەمەگروون و عەربەت، تیمە پزیشکییە میسرییەکە ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن و بڕیارە تاوەکو دوو مانگ لە کوردستان بمێننەوە.
تیمەکە لەلایەن رێکخراوی “نور العالم” سەرپەرشتی دەکرێت، پزیشکەکان میسرین و لە ھەریەک لە پسۆرییەکان (چاو، ددان، چارەسەری سروشتی، منداڵبوون و پزیشکی گشتی) پێکھاتوون، بڕیاروایە ماوەی دوو مانگ بمێننەوە.
خلود حەداد، بەرێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی رێکخراوی “نور العالم” بە 964ی وت، دکتۆرەکان لەگەڵ چارەسەری پزیشکی رێنمایی دەروونیش پێشکەش دەکەن، ھاوکات چاویلکە و دەرمانی پزیشکی و سروشتی کە لە میسرەوە ھێنراوە دەدرێتە نەخۆشەکان.
ئەوەشی وت، بڕیارە سەردانی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان بکەین، ئەگەر ھەر ھاوڵاتییەک دەیەوێت سەردانمان بکات لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ناوچەکەی دەزانێت چی رۆژێک لەلایان دەبین.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق