لەمەودوا سەگەکانیش یاری ڤیدیۆیی دەکەن

+964
بڵند عوسمان – هەولێر

دامەزراوەیەک لە بەریتانیا خەریکی پەرەپێدانی یاری ڤیدیۆییە بۆ سەگەکان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانیان.

دامەزراوەکە ناوی (joipaw)ە، کاردەکات لە پێناو پاراستنی سەگەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

یارییە ڤیدیۆییەکە بە جۆرێکە سەگەکە دەبێت بە زمانی یان ئەندامێکی دیکەی جەستەی وەڵامی راست هەڵبژێرێت.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن ژمارەیەک توێژەری بواری ئاژەڵان کراوە و لە کۆنفڕانسی (Animal-Computer) پێشکەشکراوە، یاری ڤیدیۆیی سودی زۆر دەگەنێت بە مێشکی سەگەکان.

لەو توێژینەوەیەدا، ٣٠٠ سەگ و ٢٠ گورگ بەشداربوون، کە بەهۆی یارییەکانەوە ئاستی ژیری و یادگەیان چالاکتر بووە.