تۆمەتەکەیان "تەقەکردن و نانەوەی پشێوییە"

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 13 کەسی راگەیاند

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 13 کەسی لە چەمچەماڵ بە تۆمەتی “تەقەکردن و نانەوەی پشێوی” راگەیاند.

دوای ئەوەی رۆژی 29.5.2023 لەناو بازاڕی چەمچەماڵ لە نێوان دوو بنەماڵەدا کێشە دروست دەبێت، تەقە دەکرێت و بەو هۆیەوە چەند کەسێک بریندار دەبن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 30.5.2023  بڵاوی کردووەتەوە، دوای رووداوەکە بە فەرمانی دادوەر هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم 13 کەس دەستگیر کراون.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا سەرجەم چەک و کەرەستە سەربازییەکان دەستیانبەسەردا گیراوە.

“تۆمەتباران بە پێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراون”، راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم وادەڵێت.

مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە کوشتنی بەئەنقەست، سزاکەی بەندکردنی کاتی یان هەتاهەتاییە.