لە سلێمانی ئارایشتگایەك بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە داخرا
964+
كوردستان ئەحمەد
لە گەڕەكی ئابڵاخ لە سلێمانی ئارایشتگایەک بەهۆی نەبونی مۆڵەتەوە داخرا.
قایمقامیەتی سلێمانی لە فەیسبوك نوسیویەتی، ئەمڕۆ ئارایشتگایەكیان داخستوە مۆڵەتی نەبووە و ئەو ئامێرانەی بەكاری هێناون پیسبوون.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگاکان، هۆکاری داخستنی ئەو ئارایشگایە نەبونی مۆڵەتی کارکردن بووە.
سەرۆکی لیژنەی ئارایشتگاکان ئاماژەی بەوەکرد، تێبینییان کردووە هەندێک لە ئارایشتگاکان بەپێی داواکاری و مەوعید کاردەکەن و پابەندی دەرکردنی مۆڵەت نابن، کە پێچەوانەی یاساو رێنماییەکانە، هەربۆیە رێگەنادەن هیچ ئارایشتگایەک بەبێ مۆڵەت کاربکات.
لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بەردەوامن لە گەڕان و پشكنین بۆ ئەو ئارایشتگایانەی كە لە ناو شاری سلێمانیدان هەر كامیان مۆڵەتیان نەبێت دادەخرێت و سزاشدەدرێت.