30 هەلی كار لە گەرمیان راگەیەنرا
964+
كوردستان ئەحمەد
بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان 30 هەلی كار لەبواری پەروەردەی رادەگەیەنێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت، پڕۆژەی كۆمەڵگای پەروەردەی پیشەسازی كۆكار لە گەرمیان پێویستی بە 30 كەسە لە بواری پەروەردە.
ئارەزومەندان دەتوانن پەیوەندی بكەن بە وەبەرهێنانی گەرمیانەوە و كێبڕكێی بەدەستهێنانی هەلی كارەكە بكەن لە رێگەی بەهێزی سیڤی و تواناكانیانەوە.
پرۆژەی کۆمەڵگای پەروەردەیی و پیشەسازییەکە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەبێت، قۆناغی یەکەم قوتابخانەیەکی 12 پۆلی و بینای جەمەلۆنی تاقیگە کافتریا و گۆڕەپانی کۆنکرێتی و گۆڕەپانی وەرزشی.
قۆناغی دووەم، قاتی دووەمی بینای سەرەکی 12 پۆلی و گەراج و بینایە.
هەلی كارەكە بۆ بوارەكانی وانەوتنەوە و كارمەندی پرسگە و كارمەندەكانی دیكەیە بۆ كۆمەڵگاكە.