ئەگەر غاز بەكاردەهێنیت سەردانی قایمقامیەت بكە
+964
كوردستان ئەحمەد
قايمقاميەتی ههڵهبجه داوا لهو هاوڵاتیانه دهكات، كه سیستمی غازی LPG بهكاردههێنن، سهردانیان بكهن و ناوی خۆیان تۆمار بكهن.
هەر كەسێك لە 15 رۆژدا سەردانیان نەكات و ناوی خۆی تۆمار نەكات، تووشی بەرپرسیاریەتی و دەبن وسەلامەتی خۆیان و دەرودراوسێ و ماڵەكانیان لە ئەستۆیاندا دەبێت.
قایمقامیەتی هەڵەبجە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی كردووە ودەڵێت، هەر كەس لە شوێنی گشتی یان لە ماڵەوە غازی LPGبەكاردەهێنێت با سەردانی بەرگری شارستانی بكات بە مەبەستی ناوتۆماركردن .
بەرگریی شارستانی هەڵەبجە، هەڵمەتێك بۆ پشكنینی ئەو ماڵانە دەستپێدەكات كە سیستمی غازیان هەیە بۆ ئەوەی بزانن لە چ شوێنێك کێشەیان هەیە، چارەسەری بكەن.
بە پێی سۆراغی تۆڕی 964، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 50 کۆمپانیای فەرمی و زیاتر لە 50 شوێنی دیکەی نافەرمی هەن، کار لەسەر دانانی سیستمی غاز دەکەن.
رۆژی 17ـی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بەهۆی پەنگخواردنەوەی غازەوە تەقینەوەیەک لە ماڵی حاجی مەزهەر لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی رووی دا و بە هۆیەوە 15کەس گیانیان لە دەست دا و 12 کەسی تریش بریندار بوون، دواتر له شاری دهۆك سیستمی غازی فڕنێك كه لهسهر باڵهخانهی بهشهناوخۆیی قوتابیان بوو، ئهویش تهقییهوه و به هۆیهوه حهوت كهس گیانیان له دهست دا و 31 كهسیش برینداربوون.