لە گوندێکی خەلیفان
ئاسایش: بکوژ و تەقەکەرانی رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر دەستگیرکران
964+
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، بکوژ و تەقەکەرانی رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر لە گوندی کەڵەکینی سەر بە شارۆچکەی خەلیفان لەلایەن هێزەکانیان و پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە له شهقامی 100 مهتری هەولێر له نزیك گهڕهكی 32ی پارك، تهقه له ئۆتۆمبێلێك كرا کە دوو سەرنشینی تیادابوو، كەسێكیان كوژرا و ئەوی دیکەیان بریندارکرا.
دووری نێوان شوێنی کوشتنەکە (هەولێر) و شوێنی دەستگیرکردنەکە (خەلیفان) بریتیە لە 84 کیلۆمەتر.
کەمێک لەمەوبەر ئاسایشی هەولێر هەواڵی دەستگیرکردنەکەی راگەیاند، بەڵام زانیاری زیاتر و ناسنامەی تۆمەتبارەکانی ئاشکرانەکردووە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شایەتحاڵەکان وا بۆ 964یان باسکرد، ئۆتۆمبێلێک هاتووەتە تەنیشت ئۆتۆمبێلی ئەو دوو کەسە و تەقەی لێکردوون.
ئۆتۆمبێلی ئەو دوو کەسەی تەقەیان لێکرا تۆیۆتا هایلۆکس بووە
شایەتحاڵەکان زیاتریان وت، “یەکێکیان دەستبەجێ کوژرا، ئەوی دیکەیان بریندار بوو، گولـە بەر دەست و قاچی كەوتبوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە”.
دواتر هەواڵ هات کە تەندروستی بریندارەکە جێگیرە و لە نەخۆشخانە بە رۆژنامەوانانی وتبوو، “کێشەمان لەگەڵ کەس نەبووە”.