کێشەکەیان چارەسەر بوو

کۆمپانیایەک زبڵی شیلادزێ دووبارە بەکاردەهێنێتەوە

964+

فەهمی نەبی

شارەوانی شیلادزێ رایگەیاند، لەمەوبەدوا زبڵی هەموو ناوچەکە دەبردرێت بۆ کارگەی خاشاک لە کۆمەڵگەی قەدش و ریسایکڵ (دوبارە بەکارهێنانەوە) دەکرێت.

کارگەی دوبارە چارەسەرکردنی زبڵ و خاشاک لە کۆمەڵگەی قەدش، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دامەزراوە، ئەمەش بەپێی راگەیاندنی کۆمەڵگەی شیلادزێ.

پێشوتر هاوڵاتیانی شیلادزێ نیگەرانی خۆیان لەبارەی کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک لە ناحیەکە دەربڕیبوو، 964 لەبارەی ئەو گرفتە بەدواداچوونی کردبوو.

بڕیارە سەرجەمی ئەو زبڵ و خاشاکە لەلایەن کۆمپانیای هیزڵ لەناوچەکە کۆبکرێتەوە، پێشتر لەرێگەی ئۆتۆمبێڵەکانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک دەبردرانە شوێنێکی چۆڵی شیلادزێ، شارەوانی ئەو ناحیەیە هەڵساوە بە داپۆشتنی زبڵی ئەو شوێنە، ئیدی زبڵ لەو شوێنە فڕێنادرێت، ئەمەش بەوتەی بەرپرسانی شارەوانی شیلادزێ.

ناحیه‌ی شیلادزێ سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدیه‌، 100 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆكه‌وه‌ دووره‌، 50 هه‌زار هاوڵاتی دانیشتووانی ئه‌و ناحیه‌یه‌ن.