ریزبەندی ئەو 10 شارەی کە رێژەی پیسی هەواکەیان پێوانەیی تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ بەغدا پیسترین کەشوهەوای هەیە لە جیهاندا
964+
فەهمی نەبی
بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلە چڕەی خۆڵبارین کە رووی لە شارەکانی خوارووی عێراق کردووە، بەپێی ریزبەندییەک ئەمڕۆ بەغدای پایتەخت رێژەی پیسی هەواکەی گەیشتووەتە ئاستی پێوانەیی و لە ریزبەندی 10 پیسترین شاری جیهان پلەی یەکەمی هەیە.
ئەمڕۆ هەینی ئەپڵیکەیشنی IQAir ریزبەندی 10 پیسترین شارەکانی جیهانی بڵاوکردوەتەوە، بەغدای پایتەخت لە پێشی شارەکانی دیکەی جیهانە، رێژەکەی گەیشتووەتە 438 پلەی پیسی هەوا، لەکاتێکدا هەتا پلەی 50 رێژەی ئاساییە.
لە ریزبەندییەکە دووەم شاری جیهان شینیانگە لە چین کە رێژەی پیسی هەواکەی گەیشتووەتە 170 پلە.
بەپێی ریزبەندییەکە هەریەکە لە شارەکانی ریازی سعودیە، جاکارتا لە ئیدۆنیزیا، دەکا لە بەنگلادیش، دوبەی لە ئیمارات، هانزو لە چین، ئەکرا لە گانا و میلانۆ لە ئیتالیا ئەو شارانەن رێژەی پیسی هەواکەیان بەرزترین پلەی تۆمارکردووە.