باڵەخانەیەک بۆ بەساڵاچووانی هەولێر دروست دەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

خێرخوازێک لە هەولێر باڵەخانەیەک بۆ ئەو بەساڵاچووانە دەکاتەوە، کە لە خانەکان داڵدەدراون، وەزارەتی کاریش دەڵێت، لە عێراق و دەوروبەری ھاوشێوەی نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، زەیتۆ تۆفیق، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی هەولێر بە 964ی وت، بەم نزیکانە باڵەخانەکە دەکرێتەوە.

رووبەری باڵەخانەکە حەوت هەزار و 500 مەترە و لەلایەن کەسایەتی خێرخوازی دیار  شێخ باز دروست دەکرێت.

“لە ماوەیەکی نزیکدا گەورەترین دیاری پێشکەش بە خانەی بەساڵاچووان دەکرێت، کە ئەویش دروستکردنی باڵەخانەیەکە بۆیان لە سەر رووبەری 7500 مەتر، بەشێوەیەک کە لە عێراق و دەوروبەری ھاوشێوەی نییە”، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وا دەڵێت.

ئێستا نزیکەی 68 ژن و پیاو لە خانەی بەساڵاچووانی هەولێردا دەمێننەوە.