دیمه‌نێكی داچاندنى دراستانهكهى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر... وێنه: قایمقامیه‌تى چه‌مچه‌ماڵ
له ئاغجه‌له‌ر دارستانێكی نوێ چێندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌رى سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ دارستانێكی نوێ دروستكرا و له قۆناغی یه‌كه‌مدا نزیكه‌ى 500 نه‌مامى لێ چێندرا.
پێشتر شوێنى ئه‌و دارستانه ژماره‌یه‌ك نه‌مام و دارى جیاجیاى لێ چێندرابوون به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى پەرژین و خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ نه‌كرابوون، چه‌ند ساڵێكه نه‌مامه‌كانى وشك بوون.
رەمك ره‌مه‌زان، قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به 964ـى راگه‌یاند، ده‌ستیان به سه‌رله‌نوێ چاندنه‌وه‌ى ئه‌و دارستانه كردووه و له قۆناغى یه‌كه‌میشدا 480 نه‌مامى جیاجیاى لێ چێندرا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پەرژینی بۆ دروستكراوه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى خزمه‌تكردنى دارستانه‌كه‌شی بۆ ئاماده كراون.
وتیشی “ده‌كرێت بڵێین ئه‌و دارستانه‌ى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر له نوێوه چێندرایه‌وه، چونكه هیچ پاشماوه‌یه‌كی دارستانه‌كه‌ى پێشووى لێ نه‌مابوو”.
ئه‌م دارستانه، له لایه‌ن هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی، به هاوكارى سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانیى چه‌مچه‌ماڵ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.