وەزارەتی کارەبا: نەکراوەتە 156 دینار

کارەبای پریپەید کیلۆواتی بە 156 دینارە

964+

فەرمان سادق

لەگەڵ ئەوەی کارەبای پریپەید لە بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی جێبەجێکراوە و کیلۆواتی کارابایان لەسەر گران کراوە، بەڵام وەزارەتی کارەبا گرانبوونەکە رەتدەکاتەوە.

سیستمی پریپەید، جۆرێکی سیستمی دابینکردنی کارەبایە کە هاوبەش پێشوەختە پارەی کارەبایەکە دەدات، ئێستا لە هەندێک پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

لە فیوچەر ستی، پارک ڤیو، درێم ستی، بازاڕی لەنگە، ئیتاڵی یەک، ئەو پڕۆژانەن لە هەولێر کە بە قسەی دایرەی کارەبا بێت سیستمەکەیان کراوە بە پریپەید.

ئەڤرۆ ستی و سەنتەری بازاڕ ئەو دوو شوێنەن لە دهۆک کە سیستمەکەیان کراوە بە پریپەید.

سەرجەم ناوبازاڕ، بەرزاییەکانی سلێمانی ستی، بەرزاییەکانی قەیوان، قەیوان ستی و پاشا ستی لە سلێمانی کراون بە سیستمی پریپەید.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرانکردنی نرخی کیلۆواتی کارەبای سیستمی پریپەید بۆ 156 دینار، وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا ئەوە رەتدەکاتەوە کە دەستکاری نرخ کرا بێت و دووپات لەوەشدەکاتەوە کە نرخکی کیلۆواتی کارەبا بە 18 دینارە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس و ئاگادار لە وەزارەتی کارەبا بە 964ـی وت، دەمێکە نرخەکە لە 18 دینارەوە کراوە بە 156 دینار، لە کۆبوونەوەی چوارشەممەی رابردوو، 24.5.2023، تاوتوێی ئەو پرسە کراوە و ئەوەی ماوەتەوە رێنمایی بۆ دەربچێت.

کارەبای پریپەید کیلۆواتی بە 156 دینارە