جوتیارێكی هه‌ڵه‌بجه له‌ناو باخێكی فسته‌ق كه 18 ساڵه چاندوویه‌تى.. وێنه: سۆسیال میدیا
کشتوکاڵی مێرگەسور جوتیارانى هانده‌دات فسته‌ق بچێنن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کشتوکاڵی مێرگەسور، جوتیار و خاوه‌ن زه‌ویه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌ى كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان له جۆرێكى نوێی كشتوكاڵ بكه‌ن، ئه‌ویش چاندنى دارى فسته‌قه.
پانێلێكی بۆ ئه‌نجام دان، پسپۆڕ و شاره‌زایانى له زانكۆكانى هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانى و كۆیه بانگهێشت كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى بتواندرێت له رووى زانستییه‌وه جوتیاران و خاوه‌ن زه‌ویه‌كان دڵنیا ببه‌نه‌وه له‌وه‌ى كه ئاخۆ چاندنى ئه‌و جۆره داره سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا..
محه‌مه‌د ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى مێرگه‌سور، به 964ـى وت، به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ى كه بۆ چاندنى دارى فسته‌ق هه‌یه، ناوچه شاخاوییه‌كان یان ئه‌و شوێنانه‌ى دارى قه‌زوانى لێ رواوه گونجاون بۆ چاندنى ئه‌و جۆره داره.
وتیشی “مه‌به‌ستمان بوو له رووى زانستییه‌وه خه‌ڵكی خۆمان بۆ چاندنى ئه‌و جۆره داره دڵنیا بكه‌ینه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆرینه‌ى بیروبۆچوونه‌كان له‌و پانێڵه‌دا بۆ ئه‌و ئاڕاسته‌یه بوون كه ده‌كرێ ئه‌و داره له ناوچه‌كانى مێرگه‌سور بچێندرێت و سه‌ركه‌تووش ده‌بێت.
مێرگەسور، دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوی، له سنووره‌كه‌یدا چوار چیا هه‌ن، ئه‌وانیش شیرن، پیران، قەلەندەر و برادۆست. سێ رووباریشی لێیه ئه‌وانیش زێی سەروو، چامە و باڵنده. لە ھاویندا کەشوھەوای نیمچە گەرم و وشکە. لە زستانیشدا سارد و باراناوییە. بەڵام لەوەرزی بەھارو پایزدا کەشوھەوای خۆش و مامناوەندییە. ژمارەی دانیشتوانی نزیكه‌ى 53 هه‌زار كه‌سه.