شانده‌كه‌ی شاری ناشڤێل له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر بوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شانده‌كه‌ی شاری ناشڤێلی ئه‌مه‌ریكا، كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر بوون.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگاى هه‌ولێر، شانده‌كه سه‌رسامیی خۆیان به بینینى ئه‌و شوێنه مێژووییه ده‌ڕبڕیوه.
به پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی شوێنه‌واری، كه له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا چێشتی لێناوە، ئه‌مه‌ش زانستی شوێنه‌وارناسی جووڵاندووە و سەری شوێنه‌وارناسانی جیهانی سه‌رسام كردووه.
ئه‌شكه‌وته‌كه، ده‌كه‌وێته ده‌ڤه‌ری بارزان و به دووریی 125 كیلۆمه‌تر له باكووری پارێزگای هه‌ولێره، به كۆنترین لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت.
ساڵی پار، شاندێکی باڵای هەولێری پایتەخت سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شاری ناشڤێلیان کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجام دا لە بارەی دەستەخوشکبوونی شاری هەولێر و ناشڤێل و برەودان بە پەیوەندییەکان.