دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى داواكارى گشتى و لیژنه‌كه‌ى پاركی شار... وێنه: راگه‌یاندنى داواكارى گشتى
داواكارى گشتى له ده‌نگۆى گه‌نده‌ڵییه‌كانى پاركى شار ده‌پێچێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
داواكارى گشتیى هه‌رێم، به دواى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌دا ده‌چێت، كه باس له گه‌نده‌ڵییه‌كان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پاركی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به دواى سه‌رپه‌رشتیارانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌یدا ناردووه.
راگه‌یاندنى داواكارى گشتى بڵاویكرده‌وه، سەرۆکی داواکاری گشتی، دادوەر کاوە فه‌تحی مه‌عسوم، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوەی پارکی شار لە هەولێر ئه‌نجام دا.
باسیان له چۆنیەتی بەرێوەچوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پارکی شار و چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیه كرد، کە له لایەن (رابیەی بانکە تایبەتەکانی عێراق) تەرخانکرابوو.
هەموو ئەو دوکیۆمێنت و نووسراوە فەرمیانە و تەنانەت وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی و چۆنیەتی بەرێوەچوونی کارەکانیان خستە بەردەستی داواكارى گشتیی هه‌رێم.
باس له‌وه‌شكراوه، ئەم بەدواداچوونەی سەرۆکی داواکاری گشتی لە میانەی بەداواچوونی هەر بابەتێكه، کە پەیوەستە بە موڵکی گشتی .
پارکی شار لە 19.1.2023 داخرا بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی، بڕیاربوو بە 75 رۆژ نۆژەنکردنەوەکە تەواو بکرێت، بەڵام لەو وادەیە نزیکەی مانگێک دواکەوت.
سندوقی دەستەی بانکی عێراقی، بڕی 280 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوی ئەو پارکە تەرخانکردبوو.
پارکی شار، پێشتر بازاڕی دەڵاڵخانە بوو، ساڵی 2009 دەستکراوە بە دروستکردنی و 2010 تەواوبووە، بە یەکێک لە پارکە قەرەباڵغ و سەرنجڕاکێشەکانی هەولێر ناسراوە.