لەدایکبووانی 2019 دەچنە باخچە
ئەمساڵ لەدایکبووانی 2017 دەچنە بەرخوێندن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 لەدایکبووانی ساڵی 2017 لە قۆناغی یەکی بنەڕەتی وەردەگیرێن و لە دایکبووانی ساڵی 2019ش دەچنە قۆناغی یەکەمی باخچە.
ناوتۆمارکردن لە قوتابخانەکان لە 4.6.2023 دەستپێدەکات و تا 1.8.2023 بەردەوام دەبێت.
ساڵی رابردوو یەک ملیۆن و 900 هەزار قوتابی لە 12 قۆناغی جیاوازی خوێندندا لە شەش هەزار و 805 قوتابخانە خوێندوویانە.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، وەرگرتنی خوێندکاران هەفتانە دوو رۆژ دەبێت کە رۆژانی یەکشەممان و چوارشەممانە.
بە پێی زانیارییەکانی 964، بۆ وەرزی نوێی خوێندنی 2023 – 2024 زیاتر لە 100 هەزار قوتابی نوێ دەچنە بەرخوێندن.