بە قیستی مانگانە تراکتۆر بە جوتیاران دەدرێت

964+

توانا نەقی

لە ئاگاداریەکدا بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی تانجەرۆ – عەربەت جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن تراکتۆر بە قیست وەربگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت بڵاویکردووەتەوە، هەر جوتیارێک دەیەوێت تراکتۆر وەربگرێت لە جۆری ( کرۆلوکس) کە نرخەکەشیان ئاشکرا کردووە، سەردانی بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ بکەن.

خشتەی جۆر و نرخی ئەو تراکتۆرانە کە جوتیاران دەتوانن وەریبگرن بڵاوکراوەتەوە بە جۆرێکە بۆ هەردوو جۆری کرۆلوکسی تاک ئەکسل و دەبڵ ئەکسل لە نێوان 32 ملیۆن بۆ 34 ملیۆن دیناردایە و پێشەکی چوار ملیۆن 959 هەزار بۆ تاک ئەکسل و پێنج ملیۆن و 278 هەزار بۆ دەبڵ ئەکسلەکەی وەردەگیرێت و مانگانە بۆ پێنج ساڵی 463 هەزار دینار وەردەگیرێت.

هەروەها تراکتۆری چوار بستۆن بە نرخی 54 ملیۆن و 645 هەزاردینار و شەش بستۆن بە نرخی 73 ملیۆن و 785 هەزار دینار دەبێت بە قیستی مانگانەی هەشت ملیۆن بۆ 11 ملیۆن دینار.

ئەمانەو چەند جۆرێکی تری تراکتۆری کشتوکاڵی بۆ جوتیاران بەردەست دەبێت و دەتوانن لە ئەمڕۆ 24.5.2023 سەردانی بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ بکەن بۆ رێنمایی وەرگرتن.

بە قیستی مانگانە تراکتۆر بە جوتیاران دەدرێت