نەیمار. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پاریس رۆژانه چاودێریی نه‌یمار ده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمان پلانێكی توندی بۆ نه‌یماری یاریزانی یانه‌كه‌ی داناوه، به جۆرێك رۆژانه چاودێریی ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كرد، نه‌یمار بڕیاری داوه له ناوه‌ڕستی مانگی ته‌مووزی داهاتوو مه‌شقه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
نه‌یماری ته‌مه‌ن 31 ساڵان، له كۆتاییه‌كانی شوباتی رابردوو به هۆی پێكانه‌وه دابڕا و دواتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، هاوینی ئه‌مساڵ یه‌ك یان دوو چاره‌سه‌ركاری تایبه‌تمه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ ده‌كرێت و رۆژانه چاودێریی ده‌كرێت.
نه‌یمار پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه تووشی پێكان بێت، ئاستێكی باشی پێشكه‌ش ده‌كرد، 18 گۆڵی تۆمار كرد و 17 ئه‌سیستیشی هه‌بوو له 29 یارییدا.
گرێبه‌ستی یاریزانه به‌ڕازیلییه‌كه له هاوینی 2025 كۆتایی دێت، هه‌روه‌ها ده‌وترێت خاڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه، رێگه‌ی پێده‌دات گرێبه‌سته‌كه‌ی تا هاوینی 2027 درێژ بكاته‌وه.
له رۆژانی رابردووش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت نه‌یمار بباته ریزه‌كانییه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌واڵی جۆراوجۆر له باره‌ی داهاتووی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس بڵاوبوونه‌ته‌وه.