برینی فیشەک و چەقۆشی تێدایە

لە گوندێکی سەیدسادق پێنج کەس بریندار بوون

964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

بە ھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، شەڕ لە نێوان دوو ماڵبات لە گوندی بەردەبەل لە نزیک ناحیەی ناڵپارێز لە قەزای سەیدسادق روویدا.

لە شەرەکەدا پێنج کەس بریندار بوون، ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 23.5.2023، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەھید شەوکەتی حاجی مشیر لە سەیدسادق.

یوسف عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەکە بە تۆڕی 964 ی وت، “بریندارەکان سیانیان بە چەقۆ و دووانیان بە فیشەک پێکراون، سیانیان کە دۆخیان خراپە رەوانەی سلێمانی کراون”.

ئەوەشی وت، “یەکێک لە بریندارەکان کە بە فیشەک پێکراوە، دۆخی تەندروستی مەترسیدارە”. بەوتەی یوسف عەلی،”ئەو کەسانە ئامۆزا ومامی دوو ماڵبات بوون، بە ھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەر لە نێوانیان روویداوە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا