یانەی هەولێر. فۆتۆ: پەیجی یانەکە
تیروپشكی قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق ئه‌نجام درا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاری به‌غدا تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق له تۆپی پێ ئه‌نجام درا، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا یاریی ده‌كات.
یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی خوله‌كه، هێشتا كات به‌ڕێوه‌چوونی دیاریی نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه، كه ئه‌مڕۆ له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كرا و به‌م شێوه‌یه كه‌وته‌وه:
هه‌ولێر – به‌حری
زه‌وڕا – قوه‌ی جه‌وییه
ته‌ڵه‌به – كه‌رخ
نه‌فتی میسان – حدوود
به پێی شێوازی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، یارییه‌كان له یاریگه‌ی ئه‌و تیپه ده‌كرێت، كه ناوی له پێشه‌وه‌ی تیروپشكه‌كه دێت، به‌م شێوه‌یه یانه‌ی هه‌ولێر، كه تاكه نوێنه‌ری كوردستانه له خوله‌كه، له یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌حری یاریی ده‌كات.
فیدراسیۆنه‌كه هێشتا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی دیاریی نه‌كردووه، هاوكات بڕیار دراوه هه‌ر یارییه‌ك به یه‌كسانی كۆتایی پێبێت، راسته‌وخۆ به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.