دوای 14 رۆژ چەند مریشکێک لە قوڕولیتە دەردەهێنرێن و زیندوون

964+

فەهمی نەبی

دوای 14 رۆژ دوای لافاوەکەی ئەمدواییەی پارێزگای دهۆک هێشتا چەند مریشکێکی کێڵگەکەی ژیان زیندوون.

ژیان لە گەڵ دوو کوڕەکەی پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی مریشکی خۆمانەی هەبوو، لە کێڵگەکەی نزیکەی 700 مریشکی بەخێودەکرد.

کێڵگەکە لە گوندی تیشەمبیک لە دەڤەری بەرواری باڵای قەزای ئامێدیی بوو.

رۆژی لافاوەکەی پارێزگای دهۆک لە 12.4.2023 کێڵگەکەی ژیانی بەتەواوی لەناو برد، دوای دوو هەفتە ژیان لەگەڵ دوو کوڕەکەی دەچنەوە کێڵگەکە دەبینن چەند مریشکێک دوای نغرۆبونیان لەنێو قوڕ و لیتە هێشتا زیندوو ماون.