لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا

سلێمانی زۆرترین و هەولێر و شەمامک کەمترین بارانبارینیان هەبووە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا شاری سلێمانی بە 17.6 ملیم زۆرترین بارانی لێ باریوە و ناحیەی شەمامک و هەولێریش بە 0.2 و 0.3 ملیم کەمترین بارانبارینیان هەبووە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەمێک بەر لە ئێستا بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دوای سلێمانی زۆرترین باران لە بارزان باریوە بە 15 ملیم. دوای ئەوێش بامەڕنی دێت بە 10 ملیم و پاشان هەڵەبجەیە بە 8.8 ملیم.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەدا هاتووە، هەریەکە لە ناحیەی شەمامک بە 0.2 ملیم و هەولێر بە 0.3 کەمترین رێژەی بارانبارینیان هەبووە.

شار و ناوچەکانی تری هەرێمیش بە رێژەی جیاجیا و لەنێوان دوو تا هەشت ملیم بارانیان لێ باریوە.