عێراقیش بەشدارە

ئه‌مڕۆ مۆندیالی تۆپی پێی لاوان ده‌ستپێده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ مۆندیالی تۆپی پێی 2023 بۆ لاوان له‌ ئه‌رجه‌نتین ده‌ستپێده‌كات.

له‌ ده‌ستپێكدا و له‌ یه‌ك كاتدا دوو یاریی ده‌كرێن و هه‌ردوو یارییش له‌ كاتژمێر 09:00 به‌ كاتی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ن.

هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیكوادۆر له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میشدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی گواتیمالا و نیوزیلاند به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

دواتر له‌ كاتژمێر 12:00ی شه‌و دوو یاریی دیكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی میواندار به‌رامبه‌ر ئۆزباكستان یاریی ده‌كات له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا، کە ئەمە یاریی کردنەوەی پاڵەوانیەتییەکەیە.

له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میشدا دوورگه‌كانی ڤیجی و سلۆڤاكیا له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا یاریی ده‌كه‌ن.

مۆندیالی لاوانی ته‌مه‌ن ژێر 20 ساڵان به‌ به‌شداریی 24 هه‌ڵبژارده‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌سه‌ر شه‌ش كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون، یارییه‌كان له‌ چوار شاری جیاوازی ئه‌رجه‌نتین ده‌كرێن و ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت.

هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا كه‌ له‌ دواوه‌شانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ 2019 بووه‌ پاڵه‌وان، له‌ وه‌شانی ئه‌مجاره‌دا به‌شدار نییه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقیش یه‌كێكه‌ له‌ تیپه‌ به‌شداره‌كان و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مه‌، له‌ ته‌ك ئینگلته‌را، ئۆرۆگوای و تونس.

ئه‌رجه‌نتین شه‌ش جار بووه‌ته‌ براوه‌ی مۆندیالی لاوان، كه‌ زۆرترینه‌ و له‌ دوای ئه‌و به‌ڕازیل دێت به‌ پێنج نازناو.